![]() |
![]() |
|
||
|
پرۆژه‌ی تیشک کتێبی بیستوحهوتهم
زمانی
گه‌رده‌لوول، خه‌ونی شنه‌با فه‌رهاد شاکه‌لی ناوه‌ڕۆکی دیمانه‌کانی ناو ئه‌م کتێبه به‌شێکی گرنگ و گه‌وهه‌رینی نیگه‌رانی و بایه‌خپێدان و خه‌ونه‌کانی ڕووناکبیرانی وریا و جیددی و دووربینی ئه‌مڕۆی کوردستان به سه‌ر ده‌کاته‌وه. ڕووناکبیر له‌م ڕسته‌یه‌دا هه‌رگیز به‌و مه‌عنا نه‌ریتانه پانوپۆڕه به کار نه‌هاتووه که ڕه‌نگه له سه‌رده‌مێکی دیکه‌ی مێژووی کوردستاندا، ته‌نانه‌ت مێژووی زۆر نزیکیشدا، پێناسه‌مان کردبێت. پێناسه‌کردنی ڕووناک‌بیری کورد له هیچ سه‌رده‌مێکی دیکه‌ی مێژووی تازه‌ی کوردستاندا، هێنده‌ی پێناسه‌کردنی پله‌ی وریایی و دووربینی و جیددی‌بوونی ڕووناک‌بیری ئه‌مڕۆی کوردستان، ناچاری ئه‌وه‌ی نه‌کردووم بنه‌ڕه‌ته‌کانی جیۆگرافی و دووری و نزیکی له ده‌سته‌ڵاته‌وه بکه‌مه مه‌رجێکی پێویست و گرنگ بۆ دامه‌زراندنی ئه‌و پێناسه‌یه. به خوێندنه‌وه‌ی دیمانه‌کان سه‌رچاوه‌ی ئه‌و گومان و ناباوهڕییهی من ڕوونتر ده‌بێته‌وه.
خوێندنه‌وه‌یه‌کی کتیبه‌که له رۆژنامه‌ی (ئاسۆ) بخوێنه‌وه
قه‌باره‌ی فایله‌که: 1،95 مێگابایت کتێبه چاپکراوه‌که: 310 لاپه‌ڕه 1000 دانه
|
1428-2007 |
نه‌خشه‌سازیی سایت: فازل قه‌ره‌داغی |